كۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن ئاپی مەسنجەر کە تايبەت

11:21:00 ص

كۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن ئاپی مەسنجەر کە تايبەتە بە گفتوگۆ و پەيوەندی کردن، زيادکردنی تايبەتمەندييەکی بەهێز و پێويستيان بۆ ئەو بەرنامەيە راگەياند.

فەيسبوک لە رێگەی پەيجی فەرمی مەسنجەرەوە بڵاويکردەوە، لەمەوبەدوا خزمەتگوزاریی "instant video" کارا دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی مەسنجەر، کە وا دەکات چێژێکی تايبەت و خۆشتر ببەخشێت بە گفتوگۆکان.

خزمەتگوزارييەکە

خزمەتگوزاریی ئينستانت ڤيديۆ "instant video" بريتييە لەوەی بەکارهێنەر لەکاتی چاتکردنی دا لەگەڵ بەرانبەرەکەی دەتوانێت راستەوخۆ کامێرای بۆ بکاتەوە بەبێ ئەوەی پەيوەندی ڤيديۆیی بەکاربهێنێت، واتە لايەنی بەرانبەر دەتوانێت بە نووسين قسەی لەگەڵ بکات و ئەوی ديکەش بە ڤيديۆ، ئەمەش لە پێشتر لە سکايپدا بەردەست بوو.

لە راگەياندراوەکەی مەسنجەردا هاتووە، کاتێک کەسێک لە شۆپێکی ئايس کرێم يان کۆبوونەوەيەکدا دەبێت و دەيەوێت لەلای بەرانبەری بە ڤيديۆ دەرکەوێت ئەوا دەتوانێت ئەو خزمەتگوزارييە بەکاربهێنێت.

بە تێپەڕبوونی کات ئەم خزمەتگوزارييە دەگاتە بەدەست بەکارهێنەرانی مەسنجەر لە سەر هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس.

نموونەی خزمەتگوزارييەکە بە ڤيديۆ:
↢ خوێنەرانمان دەتوانن بابەتەکان بەکار بهێنن بەمەرجێک ئاماژە بە " ماڵپه‌ری زانیاری " بدرێت وەک سەرچاوەی سەرەکی ↭ 2014 تا 2016 ⇠ له‌ لایه‌ن ͒ زانا صباح ͒ دروست كراوه‌

هاوبه‌شكردن

به‌رێوبه‌ر ; ده‌رباره‌ ماڵپه‌ڕی زانیاری ئێمه‌ چه‌ند گه‌نجێكی شاره‌زا و لێهاتوو له‌ چه‌ند بواره‌كی جیا جیا پۆست ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردی خۆشه‌ویست بكه‌ین و ئامانجی ئێمه‌ سودمه‌ندبونی ئێوه‌یه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

دواتر
« Prev Post
پێشوو
Next Post »