پاش دياريکردنی رۆژی کۆنگرەکەيان لەلايەن کۆمپانيای ئەپڵەو

11:21:00 ص

پاش دياريکردنی رۆژی کۆنگرەکەيان لەلايەن کۆمپانيای ئەپڵەوە، راگەياندنەکان لە هەوڵی ئاشکراکردنی ئەو بەرهەمانەدان کە وابڕيارە لەو کۆنگرەيەکدا ئەپڵ بيخاتە روو.

لە سەرەتای ئەم هەفتەيەدا، ئەپڵ رۆژی حەوتی ئەم مانگەی دياريکرد بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی خۆی و ئاشکراکردنی نەوەيەکی نوێی ئايفۆن لەگەڵ چەند بەرهەمێکی ديکەدا.

هەربۆيە راگەياندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دانانی رۆژی حەوتی مانگ واتە راگەياندنی ئايفۆن حەوت، هەربۆيە ئەو دەنگۆيانەی کە لەسەر هاتنی ئايفۆن شەش ئێس ئی بوون کەمتربوونەوە و زياتر باس لەوە دەکرێت ئايفۆن حەوت بڵاودەکرێتەوە بە تايبەت پاش ئەوەی راپۆرتێک کە تايبەتمەندييەکانی ئايفۆنە نوێيەکەی لەخۆگرتبوو لەناو راگەياندنەکاندا دزەی پێکراو بە ئايفۆن حەوت بڵاوکرايەوە.

iPhone 7 space black rendering
وێنەيەکی دزەپێکراوی ئايفۆن حەوت

لە گرنگترين ئەو تايبەتمەندييانەی باسی لێوەی دەکرێت لە ئايفۆنە نوێيەکەدا هەبێت، چوونی دوگمەی سەرەتايە بۆ سەر شاشە، هەروەها نەمانی شوێنی هێدفۆنە بەڵام لە بەرانبەردا ئەگەری زۆرە وايەرلێس يان دەرچەی بارگاوييەکەی بۆ هێدفۆن بەکاربهێندرێت.

لە رووی شێوەو قەبارەدا، باس لەوە دەکرێت شێوەی تەنکترە بەبەراورد لە ئامێرەکانی ديکەی بەڵام لە رووی قەبارەیەوە لە ئايفۆن شەش ئێس دەچێت، بە دوو جۆريش بەردەست دەبێت کە ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس دەبن.

Leaked iPhone 7 v the iPhone 6
ئايفۆن حەوت پڵەس - حەوت

لە رووی رام و ميمۆريشەوە، ئايفۆن حەوت رامەکەی دوو گێگادەبێت و حەوت پڵەسيش سێ گێگايە، بە قەبارەکانی ٣٢ و ١٢٨ و ٢٥٦ بەردەست دەبێت.

ئەمانە دەنگۆ و پڕوپاگەندەن، هێشتا نەبوونەتە فەرمی چونکە کۆنگرەکەی ئەپڵ لە حەوتی مانگ سازدەکرێت و ئەگەری گۆڕانکاریی زياتر لەئارادايە.

ڤيديۆ:
به‌سوپاسه‌وه‌ /وه‌رگیراوه‌
↢ خوێنەرانمان دەتوانن بابەتەکان بەکار بهێنن بەمەرجێک ئاماژە بە " ماڵپه‌ری زانیاری " بدرێت وەک سەرچاوەی سەرەکی ↭ 2014 تا 2016 ⇠ له‌ لایه‌ن ͒ زانا صباح ͒ دروست كراوه‌

هاوبه‌شكردن

به‌رێوبه‌ر ; ده‌رباره‌ ماڵپه‌ڕی زانیاری ئێمه‌ چه‌ند گه‌نجێكی شاره‌زا و لێهاتوو له‌ چه‌ند بواره‌كی جیا جیا پۆست ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردی خۆشه‌ویست بكه‌ین و ئامانجی ئێمه‌ سودمه‌ندبونی ئێوه‌یه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

دواتر
« Prev Post
پێشوو
Next Post »