کۆمپانیاى سامسۆنگ موبایلێکى نوێی بەرهەمهێنا کە دەتوانرێت لێیەوە سەیرى پەخشی ڕاستەخۆى کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بکرێـت.
ماڵپەڕى بەوابەى عەرەبی بۆ تەکنەلۆژیا بڵاویکردەوە، کۆمپانیا سامسۆنگ موبایلێکى نوێی بەرهەمهێناوە بە ناوى " Galaxy J2 DTV" کە لە توانایدا هەیە بە شێوەیەکى ڕاستەخۆ پەخشی کەناڵەکانى تەلەفزیۆنى لێوە ببینرێت و شاشەیەکى پێشکەوتووى بە ناوى Super AMOLED بە دیقەى ٥٤٠* ٩٦٠ پیکسڵ بۆ دانراوە.
ئەستورى موبایلەکە بریتییە لە ٨.٤ میلیمەتر و ڕامێکى ٨ گێگابایتى لەسەر ک دەتوانرێت تا ١٢٨ گێگابایت فراوانبکرێت و قورسییەکەشی ١٣٠ گرامە.
موبایلی Galaxy J2 DTV لە نەوەى چوارەمى موبایەل زیرەکەکانى کۆمپانیاى سامسۆنگە و کامێرای پێشەوەى موبایلەکە بە دیقەى ٥ میگابایت وێنە دەگرێت و لە ماوەى داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە و چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەى ١٥٠ دۆلاری بێت.
ماپهری زانیاری
twana sabah muhammad
ئیمۆجیهكانEmoticon