مەسنجەر بۆ ئايفۆن نوێکرايەوە

1:23:00 م



کۆمپانيای فەيسبوک لە رێگەی ژووری هەواڵييانەوە، نوێکردنەوەی ڤێرژنی مەسنجەرەکەيان بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس راگەياند کە تايبەتە بە ئايفۆن و ئايپاد.
لە نوێکردنەوەکەشياندا، فەيسبوک بەشی چاتکردن و گفتوگۆی نێوان بەکارهێنەرانی ئاسان کردووە و کردوويەتی بە چەند بەشێکی جياوازەوە لەوانە بەشی ئەو کەسانەی لەسەرهێڵن لەگەڵ يادخستنەوەی بەکارهێنەر لە ساڵڕۆژی لە دايک بوونی هاوڕێکانياندا، ئەمە بێجگە لەوەی چەند هەژمارێکی بەپێی زۆر چاتکردن خستۆتە بەشی پەسەندکراون و دڵخوازانەوە.




بەشێکی ديکەش کە زيادی کردووە بريتييە لە "دوگمە"ی ماڵەوە کە لە بەشی خوارەوەی مەسنجەرەکەدايە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بە ئاسانی بچێتەوە بەشی سەرەکیی بەرنامەکە.




لە ئێستادا ئەم ڤێرژنە نوێيە بۆ هەموو بەکارهێنەرێکی ئای ئۆ ئێس لەبەردەستە و دەتوانن نوێی بکەنەوە، لەماوەی رابردووش بۆ سيستمی ئەندرۆيد کاراکرا.


↢ خوێنەرانمان دەتوانن بابەتەکان بەکار بهێنن بەمەرجێک ئاماژە بە " ماڵپه‌ری زانیاری " بدرێت وەک سەرچاوەی سەرەکی ↭ 2014 تا 2016 ⇠ له‌ لایه‌ن ͒ زانا صباح ͒ دروست كراوه‌

هاوبه‌شكردن

به‌رێوبه‌ر ; ده‌رباره‌ ماڵپه‌ڕی زانیاری ئێمه‌ چه‌ند گه‌نجێكی شاره‌زا و لێهاتوو له‌ چه‌ند بواره‌كی جیا جیا پۆست ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردی خۆشه‌ویست بكه‌ین و ئامانجی ئێمه‌ سودمه‌ندبونی ئێوه‌یه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

دواتر
« Prev Post
پێشوو
Next Post »